 زۆر له مێژه وشه‌ی "ئافه‌رین"م به‌کار نه‌هێناوه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئافه‌رینێک ده‌نێرم بۆ ئوپۆزیسیۆنی نه‌یاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران چونکه به‌ڕاستی به‌درێژه‌دانی ڕێگای پڕش و بڵاوی له راستای مانه‌وه‌ی رێژیم دا ده‌چێته پێش. ئه‌گه‌ر "من" له رووی ده‌ستکورتی‌یه‌وه ته‌نیا ئافه‌رینێکیان بۆ ده‌نێرم؛ ئه‌وه ده‌بێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌لێشاو ئافه‌رینیان بۆ بنێرێ و هه‌ر نانێک بخواو یه‌کێکیش بکاته خێری ئوپۆزیسیۆن. چونکه له سایه‌ی سه‌ری ئوپۆزیسیۆن نه‌ک هه‌ر وێڕا ده‌گا کێشه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکا؛ به‌ڵکوو بواری ئه‌وه‌شی بۆ ده‌ره‌خسێ که ئاگرێکی مه‌زن و کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تریش بنێته‌وه!.
|