 ره‌نگه له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا که چاره‌نووسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێدا تێپه‌ر ده‌بێ ته‌نانه‌ت یه‌ک دانه ده‌نگی ئێعترازی به دژی رێژیم گرینگی خۆی هه‌بێ؛ ئه‌ویش به تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که شانسی مانۆر و خۆپێشاندان زیاتره. راسته هیواکان روو به ناوخۆی وڵاته‌وه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش نه‌خشی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن؛ به‌ڵام پشتیوانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له جێی خۆی دا گرینگه و ده‌توانێ هیچ نه‌بێ دڵگه‌رمی و پشتیوانه‌یه‌کی به هێز بۆ ناوخۆی وڵات بێت.
|