  "داوه‌ڵان" ناوی کێوێکه ده‌روانێته سه‌ر نه‌ڵۆس. نه‌ڵۆس شاره‌دێ‌یه‌که له سێ کیلۆمیتری شاری شنۆ هه‌ڵکه‌وتووه. له ترۆپک و به‌رزایی کێوی "داوه‌ڵان" دا گۆره‌پانێکی گه‌وره (چه‌شنی گۆڕه‌پانی هه‌ڵگورد) هه‌یه که له رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌روانێته سه‌ر نه‌ڵۆس و له رۆژئاواشه‌وه دۆڵی زیندانانی لێ جیاده‌بێته‌وه؛ له وه‌رزی به‌هار ان دا ئه‌و گۆره‌پانه و سه‌رجه‌م کێوی داوه‌ڵان یه‌کێک له له‌وه‌ڕگه به‌نرخه‌کانی ناوچه‌یه که تا ده‌ستپێکی وه‌رزی هاوین مه‌روماڵاتی خه‌ڵکی نه‌ڵۆس و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری لێ ده‌گیزسێنه‌وه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێ کرا له رۆژئاوای ئه‌م کێوه‌دا " دۆڵێک" به‌ره‌و ئاوایی" چه‌په‌راوێ" شۆڕ ده‌بێته‌وه. له قه‌دپاڵی لای راستی ئه‌م دۆڵه‌دا ئه‌شکه‌وتێکی بچوک هه‌یه. ئه‌و ئه‌شکه‌وته بچوکه که به " زیندانان" ناسراوه و ئه‌و "دۆڵه‌ش" ی پێ ده‌ناسرێته‌وه؛ به‌شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی به نێوه‌راستی تاشه‌به‌ردێکی سه‌خت دا چۆته خوارێ. به‌رینایی " زیندانان" به دروستی نازانم. به‌ڵام ره‌نگه له میترێک زیاتر نه‌بێ. چونکه ئه‌و کاتانه‌ی ده‌چووینه ئه‌وێ؛ ته‌نیا جێگای که‌سێک ده‌بۆوه که پێی دا به ئاسانی بچێته خوارێ. بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک روونتر له‌و باسه بدوێم قوڵایی "زیندانان" ده‌که‌مه دوو به‌ش. قوڵایی به‌شی یه‌که‌می " زیندانان" که زۆربه‌ی خه‌ڵکی نه‌ڵۆس واته" کاسبکاران " سه‌ردانی ئه‌و به‌شه‌یان کردوه؛ ره‌نگه له سێ میتر زیاتر نه‌بێ. به‌ڵام قوڵایی به‌شی دووهه‌می ره‌نگه بێ بن بێ و که‌س نه‌زانێ چه‌نده قوڵه. من هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به‌و "زیندانه' نه‌خوێندۆته‌وه، بۆیه نازانم به دروستی به‌رینایی و درێژایی چه‌نده. (ره‌نگه مێژوو نوسان ئاوڕیان لێنه‌دابێته‌وه، ..) به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌و جۆره‌ی بۆخۆم دیتوومه و وه‌بیرم دێته‌وه باسی ده‌که‌م. زۆر جاران به‌مه‌به‌ستی به‌رد جاڵه‌کردنه‌وه ده‌چووینه "زیندانان". من به‌هۆی که‌می ته‌مه‌نمه‌وه له راستی دا نه‌م ده‌وێرا بچمه نێو ئه‌و "ئه‌شکه‌وته" به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چوونه به‌شی یه‌که‌می ئه‌و زیندانه و کاتێک ده‌گه‌رانه‌وه باسیان له‌وه ده‌کرد که له به‌شی دووهه‌م دا هیچ رووناکی‌یه‌ک به‌دی ناکرێ و جگه له بیستنی هاشه‌هاش شتێکی دیکه نا‌بیندرێ و نابیسترێ. ئاوه‌ڕۆی کێوی داوه‌ڵان" ئاوی به‌فر و باران" شۆڕ ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌تا تێکه‌ڵاوی ئه‌و جۆگه‌یه ده‌بێ که له ئاوایی 'چه‌په‌راوێ" را دێت و پاشان به نێوه‌راستی نه‌ڵۆس دا راده‌برێ و نه‌ڵۆس ده‌کاته دوو به‌ش. زۆربه‌ی خه‌ڵکی نه‌ڵۆس دلۆڤان و نیشتیمانپه‌روه‌رن. ئه‌وان قاره‌مانی وه‌ک سه‌لاح سوله‌یمانی و مه‌حمودره‌حمتپور و سه‌دیقی رۆسته‌منژادو.... له داوێنی خۆیاندا په‌روه‌رده کردوه و پاشان به سه‌خاوه‌ته‌وه پێشکه‌شی باره‌گای ئازادی خه‌ڵکی کوردستانیان کردوه. نه‌ڵۆس وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئاوایی "شاره‌دێ" یه‌کانی ناوچه‌ی شنۆ هه‌میشه ده‌ستو په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ پیلانه گڵاوه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا نه‌رم کردوه. ئه‌وان به ده‌یانجار که‌وتونه به‌ر ره‌هێڵه‌ی تۆپ و خۆمپاره‌بارانی کوێرانه‌ی پایگای خاله‌ر و هێزه دژی گه‌لی‌یه‌کانی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی و وێرای شه‌هید و بریندار بوونی ده‌یان که‌س له خه‌ڵکی ئه‌م ئاوایی‌یه خۆراگره؛ زیان وزه‌ره‌رێکی زۆری ماڵیشیان پێگه‌یشتووه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش دام و ده‌زگا سیخوڕی‌یه‌کانی رێژیم قه‌ت ساتێک له پێلانگێڕان به دژی دانیشتوانی ئه‌م گونده رازاوه‌یه‌ی کوردستان غافڵ نه‌بوونه. ئه‌وان له درێژه‌ی پیلانه گڵاوه‌کانیان دا توانیویانه چه‌ند گوێ له‌مست و به‌کرێگیراوی خۆیان له شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ... بهێنه نه‌ڵۆس و له‌وێ نیشته‌جێیان بکه‌ن و سه‌ره‌تای پیلانه‌کانیان له‌رێگای ئه‌وانه‌وه جێ به جێ بکه‌ن. تازه‌ترین پیلانی رێژیم به دژی خه‌ڵکی نه‌ڵۆس به "به‌سیج" کردنی ئه‌وان ، به‌تایبه‌تی لاوه‌کانی ئه‌م گونده به‌رهه‌ڵستکاره‌ی کوردستانن که من دڵنیام، خه‌ڵکی به‌هه‌ست و نیشتیمانپه‌روه‌ری نه‌ڵۆس که له مێژوودا خاوه‌نی سه‌روه‌ری‌یه‌کی زۆری خه‌بات و تێکۆشان و خاوه‌نی پۆلێک شه‌هیدی سه‌ربه‌رزن ؛ چه‌ک بۆ رێژیمێک هه‌ڵناگرن که ته‌نانه‌ت ره‌حمیان به "مام قادر" پیری 70 ساڵه‌ش نه‌کردو له‌به‌ر چاوی ئه‌وان دایانه به‌ر ده‌سترێژ و شه‌هیدیان کرد. هه‌رچه‌ند له‌وه دڵنیام که خه‌ڵکی به‌هه‌ست و نیشتیمانپه‌روه‌ری نه‌ڵۆس فریوی قه‌ول و به‌ڵێنی داگیرکه‌رانی کوردستان ناخۆن؛ به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش وه‌ک که‌سێک که بۆ ساتێکیش له ئاست پیلانی ئه‌و رێژیمه‌دا بێ هه‌ڵوێست نه‌بووم، وه‌ک که‌سێک که حه‌زده‌که‌م زێدی له‌دایک بوونم له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات دا قه‌رار بگرێ و ببێته سه‌مبول و پێشه‌نگی خه‌بات؛ داوایان لێده‌که‌م که نه‌چنه ژێرباری ویست و داخوازی‌یه‌کانی رێژیم و ریزی خۆیان له که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست و خائین پاک بکه‌نه‌وه. به‌و خائین و خۆفرۆشانه‌ش که به فیتی دوژمن هه‌لدسوڕێن و واده‌زانن خه‌ڵک ئاگایان له هه‌ڵس و که‌وت و چوونیه‌تی نوقم بوونیان له زه‌لکاوی خه‌یانه‌ت و جاشایه‌تی دا نییه : ده‌ڵێم : "ئه‌وه‌ی سه‌د ساڵ بکا بێگانه په‌ره‌ستی ئاخیری هه‌ر ده‌هێنێ نوشوستی" تا دره‌نگ نه‌بووه له‌کرده‌وه‌کانتان په‌شیمانببنه‌وه و وه‌رنه‌وه ریزی گه‌ل. ئه‌گه‌رنا سبه‌ینێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئێوه جاسوسیان له‌سه‌ر ده‌که‌ن؛ ده‌تانده‌نه ده‌ستی عه‌داڵه‌ت و عه‌داڵه‌تیش لێتان خۆشنابێ.
|