محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆك حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار لای ئێرانییه‌كان!

تایبه‌ت به‌رێگا مه‌گه‌زین
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌گی سه‌ره‌تایی شۆڕشی نوێ و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی سۆسیالست و پاشان سكرتێری ئه‌و حزبه، هه‌میشه به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران و نزیكی له‌سیاسه‌تی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت، زۆركات سه‌ركرده‌كانی به‌و كه‌سه نزیكانه حساب كراون كه‌كاریان بۆ ئیتڵاعاتی ئێرانی كردووه، به‌پێی ئه‌و نامه به‌ڵگه‌ییانه‌ی كه‌ده‌ست رێگا مه‌گه‌زین كه‌وتووه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود یه‌كه‌مین كه‌سه له‌كوردستان په‌یوه‌ندی نهێنی و ئاشكرای له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا هه‌یه، به‌جۆرێك كه‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی باڵای زۆر له‌حزبه‌كان داوای یارمه‌تیان له‌محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود كردووه بۆ ئیشوكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌ئێران، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌هه‌موو حزبه‌كان كوردستانین و كه‌م تا زۆر هه‌مویان په‌یوه‌ندی و ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌ئێراندا باره‌گایان هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داڵده‌دراون و پشتیوانی كراون، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌ك به‌وێنه‌ی سۆسیالست جێگه‌ی گومان و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه.
مام جه‌لال داوای فیشه‌كی بیكه‌یسی له كاكه حه‌مه ده‌كات
مام جه‌لال وه‌ك سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌كی بۆ كاك حه‌مه نوسیووه له‌وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی ناوبراودا كه(9/1/1994) بۆی ناردووه، مام جه‌لال له‌و نامه‌یه‌دا كه له‌چوار خاڵ پێكهاتووه، له‌كۆتاییدا نوسیویه‌تی (ئه‌گه‌ر فیشه‌كی بیكه‌یست ده‌ست ده‌كه‌وێت زۆرمان پێویسته، تكایه بۆمان بنێره، بزانه له‌ودیویش به‌كڕین هه‌ندێكمان بۆ په‌یدا ناكه‌ن).
له(10/6/1994) له‌وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی تری محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودا نوسیویه‌تی (سوپاس بۆ نامه‌كه‌تان: هیوادارم ئێران نه‌توانێت چیتر برایانی پارتی فریوو بدات به‌تایبه‌تی كه‌ئێستا ئامۆژگاری ئه‌مریكاو توركیا بۆیان ئه‌وه‌یه كه‌چیتر به‌قسه‌ی ئێران نه‌كه‌ن و شه‌ڕ راگرن له‌سنووره‌كان، نازانم بۆ راسپارده‌كانی ئێمه چیتان كردووه؟ هیوادارم په‌له‌ی لێ بكه‌یت).
جارێكی تر‌و له(24/6/1994) مام جه‌لال وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌داته‌وه كه‌پێكهاتووه له (2) خاڵ و تێیدا نوسیوویه‌تی (گه‌ر ده‌چی بۆ ئه‌ودیوو سڵاوی زۆرم بۆ خزمان هه‌یه به‌تایبه‌تی ناسیاوه‌كانی دێرینی خۆمان، پێیان بڵێ (ی.ن.ك) حه‌ز به‌دۆستایه‌تی ده‌كات، هه‌قه هه‌ردوولا جیران و دراوسێی باش بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر، پێش رۆشتن هه‌قه كاكه نه‌وه‌و كاك فه‌ره‌یدون ببینیت نه‌وه‌كا راسپارده‌مان هه‌بێت.
هه‌قه پێیان بڵێیت كه(ی.ن.ك) حه‌مله‌ی دیعایه‌ی راگرتووه‌و هه‌قه ئه‌وانیش تۆپباران رابگرن تاكو پێكه‌وه وه‌زعه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه).
ئه‌مه نیشانی ده‌دات كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان.
مام جه‌لال بۆ هاتووچۆی ئێران په‌نا بۆ كاك حه‌مه ده‌بات
مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كیدا كه(19/7/1996) بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی نوسیووه، تێیدا هاتووه (هه‌ڵگری نامه‌كه‌م مامۆستا عادیلكۆنه لێپرسراوی سكرتاریه‌ته‌كه‌م له‌زه‌ڵێ ئێستا خه‌ریكی تیجاره‌ته، ده‌یه‌وێت هاتووچۆی ئێران بكات، بۆیه وا ره‌وانه‌ی لای ئێوه‌م كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵكو هیمه‌تێكی بۆ بكه‌ن، بۆ هاتووچۆ پسوڵه‌یه‌كی بۆ بكه‌ن).
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره دێنێته پێش، ئایا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌هۆی چییه‌وه له‌تاڵه‌بانی زیاتر لای ئێران ئیشی بۆ ده‌كرێت و تاڵه‌بانی ناچار بووه بۆ هاتووچۆی بازرگانی كه‌سێك نامه بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود بنوسێت تاكو كارئاسانی بۆ بكه‌ن؟
سكرتێری زه‌حمه‌تكێشان بۆ ئێران داوای یارمه‌تی له كاكه حه‌مه ده‌كات!
قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشان له(6/8/1993) نامه‌یه‌كی بۆ كاكه حه‌مه نوسیووه كه‌تێیدا هاتووه (كاكه گیان ئێمه له‌سه‌فه‌ره‌كه‌مان گه‌ڕاینه‌وه، سه‌فه‌رێكی باش و سه‌ركه‌وتوو بوو، چاوه‌ڕوانی هاتنی ئێوه‌ش بووین كه‌چی به‌داخه‌وه بیستمان پارتی ڤیزه‌ی پێنه‌داون خوا خۆمان بگرێت!
له‌و رۆژانه دێمه سلێمانی سه‌ردانتان ده‌كه‌ین و له‌نزیكه‌وه قسه ده‌كه‌ین.
برای به‌ڕێز: هه‌ڵگری نوسراومان كاك ئازاد حه‌مه ئه‌مین خزمێكی ئێمه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بچێته ئێران، به‌ڵكو ئه‌مر بكه‌ن براده‌رانی خۆتان یارمه‌تی بده‌ن و به‌رگێكی عبووری بۆ په‌یدابكه‌ن زۆر مه‌منوون ده‌بین).
له‌م نامه‌یه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه‌پارتی دیموكرات ڤیزه‌ی سه‌فه‌ری نه‌داوه به‌كاكه حه‌مه سه‌فه‌ر بكات، به‌ڵام بۆ سه‌فه‌ری ئێران قادر عه‌زیز داوای یارمه‌تی بۆ كه‌سێكی خزمی له كاكه حه‌مه ده‌كات!
هه‌مان ساڵ له(17/11)دا قادر عه‌زیز نامه‌یه‌كی تر ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌كات و تێیدا نوسیویه‌تی (هه‌ڵگری نوسراو كاك (ئه‌یوب قادر ره‌حمان) دۆستێكی ئێمه‌یه‌و له‌ئێران به‌مهندس كیمیاوی دامه‌زراوه، به‌ڵام موشكیله‌ی چوونه ئه‌ودیوو ئیقامه‌ی ئه‌وێی هه‌یه، زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر جه‌نابتان بتوانن یارمه‌تی بده‌ن له‌و باره‌وه).
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لێره‌دا، ئه‌وه‌یه كه‌سێك له‌ئێران به‌ئه‌ندازیاری كیمیاوی دابمه‌زرێت، به‌ڵام كێشه‌ی ئیقامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كاكه حه‌مه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و هاوكاری بكرێت! له‌كاتێكدا كاكه حه‌مه نه وه‌زیری ئێرانه نه‌به‌رپرسی قونسوڵخانه‌ی ئێرانه له‌كوردستان! واته خاوه‌نی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك نییه له‌ئێران، بگره ئه‌میش وه‌ك قادر عه‌زیز سكرتێری حزبه، به‌ڵام به‌مه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه كاكه حه‌مه به‌ده‌ر له‌دۆستایه‌تی شتێكی به‌وجۆره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان كه‌شایه‌نی ئه‌وه‌بێت داوای هاوكاری لێبكرێت له‌لای ئێرانییه‌كان! ئه‌گه‌ر نا بۆچی قادر عه‌زیز وه‌ك سكرتێری حزبێكی كوردستانی بۆخۆی ناتوانێت ئه‌و گرفته‌ی ئه‌یوب قادر چاره‌سه‌ربكات له‌ناو ئێران؟
كاكه حه‌مه جێی متمانه‌ی به‌رپرسانی كورده بۆ كاروباری ئێرانییه‌كان!
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی كوردستان لقی سلێمانی، به‌نوسراوی ژماره (36 له 8/3/1994) نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی حزبی سۆسیالست ده‌كه‌ن بۆ هاوكاریكردنیان تاكو له‌ئێرانه‌وه ده‌رمان بهێنن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی، وه‌ك له‌نوسراوه‌كه‌یاندا هاتووه (تكایه ئه‌مر بفه‌رموون به‌هاوكاری نوێنه‌رمان كاك (عومه‌ر عینایه‌ت حه‌مه سه‌عید) بۆ هێنانی ده‌رمان بۆ ده‌رمانخانه‌كانی سلێمانی، له‌ئێرانه‌وه هاوكاریتان جێگه‌ی رێزمانه).
جگه له‌وه (شه‌وكه‌تی حاجی مشیر) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له(8/5/1993) نامه‌یه‌كی بۆ كاكه حه‌مه نوسیووه‌و داوای به‌رگه‌یه‌ك بۆ ئارام غه‌فور میرزا ده‌كات كه‌دانیشتووی له‌نده‌نه تاكو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له‌ئێرانه‌وه ببات.
شه‌وكه‌تی حاجی مشیر له‌نامه‌یه‌كی تری‌دا كه(9/11/1994) نامه‌یه‌كی بۆ كاكه حه‌مه نوسیوه كه‌تێیدا هاتووه (هه‌ڵگری نوسراو (رئوف قادر عه‌بدوڵڵا) دایكی ئه‌م كوڕه خوشكی داستانی خێزانمه كوڕی قادری مام ئه‌وڵای كوڵكنییه ده‌ستیان كورته‌و بۆ ژیانی خۆیان كاسبی و هاتووچۆی دیوی (دزڵی-مه‌ریوان) ده‌كات، پێویستی به‌وه‌ره‌قه‌و چاودێری ئێوه هه‌یه، هاته لام ئه‌م نامه‌ی بۆ بنوسم، هیوادارم جه‌نابیشت وه‌ك برایه‌كی باش ئاگات لێی بێت).
جگه له‌و (مه‌حمود سه‌نگاوی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی له‌نامه‌یه‌كیدا كه(13/5/1995) بۆ كاكه حه‌مه‌ی نوسیووه، تێیدا داوای وه‌ره‌قه‌یه‌ك ده‌كات تاكو (فه‌ریق عه‌لی قادر) پێی بچێته ئێران.
له‌نامه‌یه‌كی تردا كه(عه‌دنان موفتی) مه‌كتب سیاسی یه‌كێتی له(31/3/1994)دا بۆ كاكه حه‌مه‌ی نوسیووه داوای به‌رگه‌یه‌ك ده‌كات بۆ (ته‌ها شوانی) خزمی تاكو سه‌ردانی مه‌ریوان بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه (مسته‌فا چاوڕه‌ش) ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له(20/9/1995) نامه‌یه‌كی بۆ كاكه حه‌مه نوسیوه‌و تێیدا داوای ئه‌وه ده‌كات یارمه‌تی (ئاكۆی عه‌زیز به‌گ) بدات تاكو له‌ئێرانه‌وه سه‌فه‌ر بكات!
هه‌موو ئه‌م نامانه ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراوو ده‌ست رۆیشتوی ئێرانییه‌كانه‌و له‌هه‌موو حزبه‌كانی تر زیاتر ده‌ستی ده‌ڕوات له‌لای ئێرانییه‌كان.
(حاكم قادر) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له‌وكاته‌دا به‌رپرسی ئاسایش بووه له(8/4/1995) نامه‌یه‌كی بۆ كاكه حه‌مه نوسیووه كه‌تێیدا هاتووه (كاك فه‌رهاد مه‌حمودو خێزانكه‌ی و منداڵه‌كانی ده‌یانه‌وێت بچنه ئێران به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كرێت ئه‌مر بفه‌رموون وه‌ره‌قه‌یه‌كیان بۆ بكرێت جێگه‌ی سوپاسه).
شیوعییه‌كانی ئه‌سیر به‌محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئازاد ده‌كه‌ن
له(5/4/1994) جه‌لال ده‌باغی حزبی شیوعی نامه‌یه‌كی نوسیوه بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودو تێیدا نوسیویه‌تی (برا گیان هه‌ڵگری نامه كاك دلاوه‌ر عومه‌ر فه‌ره‌ج دێته خزمه‌ت جه‌نابتان كه‌سێكی له‌ئێران ئه‌سیره، وه‌ك به‌ته‌له‌فوون بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزمان باسكرد، تكایه یارمه‌تی بده‌ن بۆ داواكه‌ی به‌پێی توانا).
داخۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌به‌رامبه‌ر چیدا ئه‌م هه‌موو كاره‌ی كردبێت؟ ئایا ئێرانییه‌كان چی‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تاكو ئه‌و هه‌موو كاره‌ی بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن؟ ئه‌مه ئه‌و دۆسێ نهێنیانه‌یه كه‌تاكو ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و هه‌زاران دۆسێی له‌مجۆره له‌ناو حزبه‌كی كاكه حه‌مه‌و له‌زۆر حزبی تردا بوونی هه‌یه‌و سه‌ره‌نجامی مه‌سه‌له‌كانیش به‌ئاقارێكی سیخوڕیدا ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه گۆڤاری رێگا مه‌گه‌زین