 به پێی هه‌واڵێک که به "نه‌ڵۆس" گه‌یشتووه، یه‌کێک له دانیشتوانیشاروچکه‌ی " نه‌ڵۆس' به ناوی کاک مه‌حمودی سۆهرابی " mahmud sohrabi " که به یه‌کێک له لایه‌نگرانی حیزبی و که‌سایه‌تی‌یه‌کانی خۆشناوی ناوچه‌ی شنۆ‌و ده‌وروبه‌ر به حیساب دێت، له ئه‌سه‌ر فشار‌و زه‌خت و زۆری‌یه‌کانی رێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بووه. به پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ کاک مه‌حمودی سۆهرابی یه‌کێک له خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و دانیشتوانی شاره‌دێی" نه‌ڵۆس" که هه‌موو ته‌مه‌ن و ژیانی خۆی له رێگای به‌ڕێوه‌بردنی خه‌بات و تێکۆشانی نهێنی؛ له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی دا به‌سه‌ر بردووه؛ یه‌کێک له هاوڕێ و هاوکاران و نزیکانی شه‌هیدانی" نه‌ڵۆس" کاک سه‌لاحی سوله‌یمانی و کاک مه‌حمودی ره‌حمه‌تپوور و... بووه و هه‌روه‌ها ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی دێمۆکرات له ناوچه‌ی نه‌ڵۆس و شاری شنۆ و شاری ورمێ و ده‌وروبه‌ری تێکۆشانی هه‌بووه و له‌و پێوه‌ندی‌یه دا ناوبراو رووبه‌رووی زه‌خت و زۆری و زیندان بۆته‌وه. ئه‌و رێبواره‌ی رێگای ئازادی و له دایک بووی 'نه‌ڵۆس" بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ده‌ست هێزه‌کانی رێژیم و له مه‌ترسی مه‌رگ یا زیندانی تا هه‌تایی خۆی رزگار بکات، به ناچاری بریاری دوور که‌وتنه‌وه له ئازیزانی ده‌داو خاک و نیشتیمان به جێ دێڵێ و ژیانی سه‌ختی ئاواره‌یی هه‌ڵده‌بژێرێ. به‌ڵێ، کاک مه‌حمودی سۆهرابی " mahmud sohrabi " یه‌کێک له چالاکان و تێکۆشه‌رانی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، له رێگای ده‌زگای ئیتلاعاتی و ده‌ست و پێوه‌ندی‌یه‌کانی رێژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئاشکرا و په‌ریوه‌ی هه‌نده‌ران بووه. ماڵپه‌ڕی نه‌ڵۆس هه‌وڵ ده‌دا له داهاتوو دا وه‌دوای پێ‌و شوێنی ئه‌و خه‌باتکاره‌ی گه‌له‌که‌مان بکه‌وێ و ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌واڵێک و زانیاری‌یه‌کی له‌سه‌ر به‌رێزیان ده‌ست بکه‌وێ به دڵنیایی‌یه‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه.
|