به پێی به دوا داچوونه‌کانی رۆژنامه‌ی " SVD" لایه‌نگران و گوێ له‌مسته‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له سوئێد،  به ئاشکرا و بێ گوێدانه هیچ یاسا‌و رێسایه‌ک؛ وه‌دوای پێوشوێنی نه‌یارانی رێژیم له‌و وڵاته ده‌که‌ون و له رێگای ته‌له‌یفون و ئێ مه‌یل... هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر به دژی رێژیم له خۆپێشاندان و چالاکی‌یه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن" ئه‌وه‌ی خه‌راپه به‌سه‌ریان دێنن و له نێوخۆی وڵاتیشدا خزم و که‌س و کاریان ئازار‌و شکه‌نجه یا زیندانی ده‌که‌ن". رۆژنامه‌ی ناو براو له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا چه‌ند که‌سێکی به ره‌گه‌ز ئێرانی و نیشته‌جێی سوئێد ده‌دوێنێ و چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وتی لایه‌نگرانی رێژیم له سوئێد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که گومانی به‌رهه‌ڵستکار یا به‌شداریکردن له خۆپێشاندانه‌کانیان لێ ده‌کرێ ده‌خاته روو که نه‌ڵۆس کورته‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی که‌سێک به ناوی مسته‌فا ناوێک ده‌نوسێته‌وه. مسته‌فا له هه‌رێمی" یوته‌بۆری" سوئێد ده‌ژی. ده‌ڵێ رۆژێک ته‌له‌یفونه‌که‌ی زه‌نگی لێداو ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه. ئه‌وه‌ی که زه‌نگی لێدابوو به زمانی فارسی پێی ده‌ڵێ" تۆ خه‌تی سوورت به‌زاندووه؛ تۆ به دژی رێژیم و خامه‌نه‌یی خۆپێشاندانت کردوه، ئه‌گه‌ر له‌و کارانه واز نه‌هێنی ئه‌وه‌ی خه‌راپه به‌سه‌رت ێنین. ده‌بێ ئه‌وه‌ش باش بزانی که ئێمه هه‌میشه به‌دواته‌وه‌ین. به پێی هه‌مان سه‌رچاوه"SVD " ئێستا فشارێکی زۆر بۆ حکومه‌تی سوئێد هێنراوه که ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌ی داروده‌سته‌کانی رێژیم له سوئێد هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ. زانیاری زیاتر svd
|