 جاش کێ‌یه و جاسووسی چی‌یه؟ : هه‌رچه‌ند ده‌که‌م له‌رازی ئه‌وانه تێناگه‌م که هه‌موو سه‌روه‌ری‌یه‌کی نیشتیمانی و کۆمه‌ڵگا وه‌لاده‌نێن و چه‌کی جاشایه‌تی هه‌ڵده‌گرن و به فیتی دوژمن شه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن؟!. هه‌رچه‌ند ده‌که‌م له‌وه تێناگه‌م که چۆن کوردێک له‌سه‌ر ده‌رو جیران، هاو ره‌گه‌ز و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ش که هه‌موو سه‌رمایه و گیان یشی فیدای رزگاری گه‌له‌که‌ی کردوه جاسووسی ده‌که‌ن! ئایا به لێبووردن و فه‌رامۆش کردنی کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌و خۆفرۆشانه له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورده‌وه هیچ قازانجێک به‌و گه‌ل و نیشتیمانه ده‌گا که ئه‌وان له دژی جه‌نگاون؟ یا به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌و لێبوردنه‌ی "حدکا" ده‌توانێ ئه‌و جاشان و خۆفرۆشانه‌ی کوردستان وشیار بکاته‌وه و جارێک بۆ هه‌میشه چه‌کی جاشایه‌تی‌یان پێ فڕێ بدات؟ ئایا تاکاتێک ئه‌و به‌شه له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ که ( که‌میش نین) له پێناو کۆکردنه‌وه‌ی پوڵ و پاره و ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی پر له شووره‌یی له سه‌نگه‌ری دوژمن دا رووبه نه‌ته‌وه‌که‌یان بجه‌نگن؛ ده‌کرێ باسی چوونه‌سه‌ری وشیاری نه‌ته‌وه‌یی له نێو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دا بکرێ که هێندێک جار گوێ بی‌سی ده‌بین؟ زۆر له‌سه‌ر ئه‌و باسه نارۆم، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێکی تری ریسوایی و بێ قیمه‌تی ئه‌وان له له لای ئه‌ربابه‌کانیان پێشان بده‌م به گێرانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری‌یه‌کی ده‌ورانی خه‌باتی چه‌کداری ، جارێ ، قه‌ناعه‌ت ده‌که‌م. ئێواره بوو؛ تازه بوڵێڵ داهاتبوو. من و دوکه‌س له هاوڕێ‌کانم ده‌مانهه‌ویست بچینه ئاوایی "نه‌رزیوێ" یه‌کێک له هاوڕێ‌کانم وتی چرای مزگه‌وت دایسێ؟ ئه‌و ئیشاره‌یه مانای دروستبوون و پێکهاتنی ئاڵ و گۆر له ئاوایی دابوو. واته وه‌ک جاره‌کانی پێشوو نه‌ده‌هاته به‌رچاو که له‌گه‌ڵی راهاتبووین. بۆیه وتم: من له دووری چه‌ند سه‌د میترێک له پێشه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر شتێکیش بوو با هه‌ر یه‌کێکمان تێدا بچین. سه‌ره‌نجام هه‌ر وا واساخ بووینه‌وه که من له پێشدا بڕۆم. به‌ڵێ چه‌ند هه‌نگاوێک له‌و دوو هاوڕێ‌یه دوور که‌وتمه‌وه و به‌سه‌ر پردێکی چوکه‌دا په‌ڕیمه‌وه و که‌وتمه به‌ر ده‌سترێژی ئه‌و جاشانه‌ی که له‌وی له که‌مین دابوون. زوو خۆم دایه په‌نا ئه‌و " کۆپه‌ینگی په‌ینه " که له نزیکم بوو. ده‌سترێژی‌یه‌کم لێکردن و به سینه‌خیز خۆم شۆڕکرده‌وه بۆ نێو جۆگه‌له‌یه‌ک که ده‌که‌وته نێوان من و هاوڕێ‌کانم. چه‌ند رۆژ دواتر به هه‌ڵکه‌وت رێگامان ده ئاوایی" نه‌رزیوێ" که‌وته‌وه. ئه‌و ماڵه‌ی که جاشه‌کان کردبوویانه سه‌نگه‌ر، بۆی گێراینه‌وه " به‌یانی جاشه‌کان به بێ‌سیم راپۆرتی کار‌و چالاکی‌یه‌کانی شه‌وی رابردوویان له عه‌ساری ماڵه‌که به بێ‌سیم به "ئه‌ربابه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن که شه‌و " زیدی ئینقلاب"یان که‌وتۆته نێو که‌مینه‌وه و شه‌ریان له‌گه‌ل کردوون ئێستاش گه‌ره‌کیانه بگه‌ڕێنه‌وه و داوای ماشێن ده‌که‌ن ئه‌وانیش لێ‌یان ده‌پرسن که ئاخۆ که‌سێکیان له "زیدی ئینقلاب" کوشتوه؟ جاشه‌کانیش وه‌ڵامی نه‌رێنی به‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن که ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان داوه به‌ڵام سه‌رکه‌وونه‌بوونه. به پێی هه‌مان سه‌رچاوه؛ ئه‌ربابه‌کانیان له شنۆ باوه‌ڕیان پێ ناکه‌ن و ده‌ڵێن چۆنه که ئه‌وان که‌وتوونه‌ته که‌مینی ئێوه،به‌ڵام که‌ستان لێ‌یان نه‌کوشتووه؟ بۆیه به بێ‌سیم پێ‌یان ده‌ڵێن که ئێوه درۆیه ده‌که‌ن ؛ بۆیه هه‌ر ده‌بێ له‌وێش را به پێ‌یان بێنه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی جاشه‌کان داکۆکی له‌سه‌ر ره‌وانه‌کردنی ماشێن ده‌که‌ن؛ ئه‌ربابه‌کانیان دێنه شوێنی شه‌ره‌که و جاشه‌کان ئه‌و دیواره‌یان پێ شان ده‌ده‌ن که به ده‌سترێژی من کون کون ببوو. به‌ڵام ئه‌ربابه‌کانیان هه‌ر بروایان پێ ناکه‌ن و ده‌ڵێن که بۆخۆیان واته جاشه‌کان بۆ به فریو بردنی ئه‌وان واته "ئه‌ربابه‌کانیان" ئه‌و کاره‌یان کردوه. سه‌ره‌نجام ئه‌ربابه‌کانیان به سواری ماشێن به‌ره‌و شاری شنۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه و جاشه‌کانیش جێ دێڵن و ئه‌وانیش ناچار ده‌بن که هه‌ودای نێوان "نه‌رزیوێ" و شنۆ به پێ‌یان ببڕن. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و لێ بووردنه‌ی "حدکا" ده‌توانێ چه‌کی جاشایه‌تی به‌و جۆره که‌سانه فڕێ بدا که هیچ غیره‌ت و هه‌ست و سۆزێکی نه‌ته‌وه‌یی‌یان له وجود دا نه‌ماوه ؟ ئایا سبه‌ینێ هه‌ر ئه‌و جاشانه به جۆرێکی دیکه نابنه‌وه کۆسپی سه‌ر رێگای بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و به شێوه‌یه‌کی دیکه ئاژاوه نا‌نێنه‌وه؟
|