ماوه‌یه‌که " بازاری " له ناوچوونی مرۆڤایه‌تی بیری زۆر که‌سی به خۆیه‌وه مه‌شغوڵ کردوه . باسی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی " تی به‌كسیدیس " ده‌کرێ و گوایه له کۆتایی‌یه‌کانی ساڵی 2010 دا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه که هێزی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ده‌گاته 20 ملیار ملیار ملیار مێگاته‌ن له‌مادده‌ی تی ئێن تی خۆی ده‌کێشێ به عه‌رزاو ده‌ته‌قێته‌وه و کۆتایی به ژیان دێنێ. هه‌ر چه‌ند بروام به‌و قسه و قسه‌ڵۆکانه نیه؛ به‌ڵام گریمان " تی به‌كسیدیس " بوو به " TNT " و ته‌قی‌یه‌وه و کوره‌ی ئه‌و زه‌منیه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کوردی تێیدا دابه‌ش کراوه؛ وێران کرد؛ ئاخۆ له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی جارێکی تری ژیان دا کورد یه‌ک ده‌گرێته‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ؟
ئه‌گه‌ر وه‌ک تاکێکی کۆمه‌ڵ بمهه‌ێ وه‌سفی ئه‌و "پێشهاته" بکه‌م ئه‌و چه‌ند دێره شێعره‌ی " په‌شێو" ده‌ڵێمه‌وه:
که ده‌ڵێ:
قڕمان ده‌که‌ن!
قوڕتان به‌سه‌ر!
گه‌ر بشمرین ته‌نیا دیلی ده‌دۆڕێنین
چ هه‌یه له دیلی تاڵتر!
کوا له کۆیله‌ی شه‌هید زاڵتر؟
به خه‌راپی نازانم بۆ ئه‌خیر جار گوێ له‌م سروده‌ش بگیردرێ!هههههه : کوردستانه‌که‌م مایه‌ی حه‌یاتم

كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیدیعای كۆتایی ژیان ده‌كات
راگه‌یاندنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌ركیز له‌بۆچونه‌كانی ئه‌و زانایانه ده‌كه‌ن كه بۆچونیان وایه ئه‌ستێره‌ی (تی به‌كسیدیس) ئاماده‌ی ته‌قینه‌ی خۆییه كه‌به‌ته‌قینه‌وه‌ی (سۆپه‌ر نۆڤا) ناوده‌برێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن زانایانی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاندووه: كه‌به‌مزووانه ژیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌مێنێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه كه 3 هه‌زار ساڵی ڕووناكی له‌زه‌وییه‌وه دووره.
چاودێرانی بواری راگه‌یاند پێیانوایه راگه‌یاندنه ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دیوێكی رووداوه‌كه‌یان وه‌رگرتووه كه‌ئه‌ویش پێشبینی ئه‌و زانایانه‌یه كه‌پێیانوایه به‌ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ژیانی زه‌وی كۆتایی پێبێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌دان ناوه‌ندی زانستی ئه‌و بۆچونه‌یان ره‌تكردۆته‌وه، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین زانایانی دنیا به‌درۆیه‌كی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌میانداوه.
له‌وباره‌یه‌وه سایتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆچونی چه‌ند زانایه‌كی خستۆته روو به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆچونی ئه‌و زانایانه بڵاوبكاته‌وه كه‌پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌سلمێنن، ده‌لێت"زانایان بڵاویانكرده‌وه به‌پێی ئه‌و زانارییانه‌ی له ( مه‌كۆكی تیشكی سه‌ر بنه‌وشه‌یی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه ) هاتووه، ( تی به‌كسیدیس ) له‌بنه‌ڕه‌تدا له دوو ئه‌ستێره پێكهاتوو، و یه‌كێكیان به (باڵاكورتی سپی ) داناسرێت و گازه‌كان ده‌مژێت و به‌ناچاری له‌گه‌وره‌بووندایه، پاشان له‌خۆیه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه له‌كاتی گه‌یشتنی ئه‌ستێره‌كه به به‌رزترین ئاستداو له‌و حاڵه‌ته‌شدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ڕووده‌دات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه زانایان ده‌ڵێن كه‌ته‌قینه‌وه‌ی داهاتوو نزیكه‌ی (20) ساڵ له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه و وتیشیان بێگومان پێده‌چێت ئه‌ستێره‌ی (سۆپه‌ر نۆڤا) به‌م نزیكانه بته‌قێته‌وه.
"راپۆرته‌كه‌ش دوای سێ مانگ هات له‌چونه‌ده‌ره‌وه‌ی زانایان له‌و بیردۆزه‌ی كه‌ده‌یناسوره‌كان له 65 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ته‌واوی تیاچوون پاش پێكداكێشانی كلكدارێكی گه‌وره به‌زه‌ویدا كه‌رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 25 میل ، واته چوار هێنده‌ی رووبه‌ری ئه‌و كلكداره‌ی كه‌پێشتر گومانده‌كرا به‌ر زه‌وی كه‌وتبێت و ئه‌و گیانله‌به‌ره گه‌ورانه‌ی له‌ناوبردبێت".
هه‌روه‌ها سایته‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنه‌وه ده‌لێت زانایانی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند: كه‌به‌مزووانه ژیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌مێنێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه كه 3 هه‌زار ساڵی ڕووناكی له‌زه‌وییه‌وه دووره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن : زانایانی فه‌له‌ك له‌زانكۆی ( فیلا نۆڤا) له فلادیلفیا وتیان كه ئه‌ستێره‌ی ( تی به‌كسیدیس ) ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی خۆییه به ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر زۆر گه‌وره كه به ( سۆپه‌ر نۆڤا) ناوده‌برێت و هێزه ته‌قینه‌وه‌كه‌شی ده‌گاته ( 20 ملیار ملیار ملیار مێگاته‌ن له‌مادده‌ی تی ئێن تی) .
دایڤد مۆریسۆن شاره‌زا له زانستی گه‌ردونناسیدا له ئاژانسی "ناسا"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند ئه‌و قسانه‌ی كه له‌باره‌ی كۆتایهاتنی جیهانه‌وه ده‌كرێت
له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2010دا ته‌نها فێڵ و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه، هاوكات ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له‌و رێكه‌وته‌ی دیاری كراوه هه‌ساره‌یه‌كی نادیار خۆی بكێشێت به زه‌ویدا و ژیانی تێدا له‌ناوبه‌رێت.
وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن مۆریسۆنه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه ئاژانسی ناسا ده‌یدات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ی له‌باره‌ی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه له‌ئارادایه، كه هه‌ر به‌و مه‌به‌سته به‌شێكی تایبه‌تیشی له پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیدا ته‌رخان كردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره پێشبینییانه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه