 رۆژێک پێشتر یه‌کێک له هاوکاره‌کانم له ژووری کار " forar rumet ' گێرایه‌وه که دوای ئه‌وه‌ی له کاره‌که‌ی خۆی ته‌واو ده‌بێ" که‌مێک له ترافیک دا ده‌مێنێته‌وه و دوو لێخورینی باشی بۆ دێت که ته‌قریبه‌ن ده‌کاته نیوه‌ی هه‌موو رۆژی کاری. منیش بۆ رۆژی دوایی وه‌ک ده‌ڵێن " ته‌ماع" گرتمی و دوای ته‌واو بوونی کار ، مامه‌وه. ئه‌و رۆژه چه‌ند خوله‌کێک زووتر " passet slut" م بۆ هات. هه‌ر که خۆم له سیستمی "planet" ئازاد کرد ده‌ست به جێ "korning '( سفارش) کم بۆ هات. دوگمه‌ی " به‌ڵێ" م لێدا و نوسرابوو : " Icka Maxi....." که چووم بۆ ئه‌وێ دیتم کابرایه‌ک یه‌ک تۆن شتی له‌سه‌ر "رولاتوره" که‌ی داناوه و چاوه‌ڕی ده‌کات. دابه‌زیم و شته‌کان له‌گه‌ڵ بارکرد و کابرا هات له پێشه‌وه دانیشت و 50 کرۆنی وێدام. مینش "taxa meter" که له 29 کرۆنه‌وه ده‌ست پێده‌کا بۆ لێدا. ئه‌و ئێواره‌یه که که‌مێکیش ئه‌و شوێنه قه‌ره باڵغ بوو تا له پارکێرینگه‌که‌وه ده‌رکه‌وتین تاکسامێتره‌که گه‌یشته 40 کرۆن. هێشتا چه‌ند سه‌ت میترێک له‌و شوێنه دوور نه‌که‌وتبووینه‌وه تاکساکه گه‌یشته سه‌ر 50 کرۆنه‌که و مینیش لام دایه قه‌راغێک و راوه‌ستام و پێگوتم 50 کرۆنه‌که تا ئێره به‌شی کرد! کوتی فان! ئه‌من هه‌موو جارێک هه‌ر به 50 کرۆن ده‌گه‌ڕێمه‌وه! منیش کارتێکی ره‌باتی " ئۆره‌برو تاکسیم " وێدا و پێمگوت ناو ناوبنگی خۆتی له‌سه‌ر بنووسه و هه‌رکات زه‌نگت بۆ" وێکسێل" لێدا بڵێ که تۆ ئه‌و کارته‌ت هه‌یه... ئه‌وکات ره‌نگه بتوانی به 50 کرۆن له " Icka Maxi"یه‌وه بگه‌ڕێیه‌وه ماڵه‌وه. هه‌ر به‌و 50 کرۆنه گه‌یاندمه‌وه و که‌ل و په‌له‌کانیم بۆ برده نزیک ده‌رگاو بیست کرۆنی وه‌ک "دریکس" دامێ. له‌و کاته دا له وێکسێله‌وه " بریتماری" زه‌نگی بۆ لێدام و کوتی ئه‌گه‌ر بکرێ که‌مێک هاوکاریمان بکه‌ی؟ کوتم زۆر باشه. کوتی " پلانێتێک berhjallp" هه‌یه دوای 20 خوله‌کێکی تر بۆت دێت. ئادڕێسه‌که‌م هه‌ر به ته‌له‌یفون لێوه‌رگرت و چوم له نزیک ئادرێسکه له شوێنێک راوه‌ستام. ئه‌و ماشێنه‌ی که قه‌رار بوو نه‌فه‌ره‌که بێنێت زیاتر له 20 خوله‌کێک دوا که‌وتبوو، بۆیه نزیک 40 خوله‌کێک هه‌ر چاوه‌رێ مامه‌وه. هه‌روا چاوم له‌و لاو ئه‌ولا ده‌کرد دیتم بوسێک وه‌ک گوله به ته‌نیشتم دا تێپه‌ڕی، زانیم که ئه‌و ماشێنه‌یه‌یه که نه‌فه‌ره‌که‌ی پێ‌یه. له ماشێنه‌که‌دا به‌زیم و بوسه‌که گه‌رایه‌وه و له‌وێ رایگرت. چومه پێشێ و پێم گوت من لێره‌م تا هاوکاریت بکه‌م، وابزانم تازه کار بوو. هه‌ر چۆنێک بوو نه‌فه‌ره‌که‌مان له نێو بوسه‌که هێنا ده‌ر. له‌و کاته‌شدا دوو که‌س " کادری به‌شی ده‌رمانی" له ته‌ره‌ف "ڤۆرده‌وه" هاتن بۆ هاوکاری نه‌فه‌ره‌که. کاتێک کابرامان گه‌یانده کن ده‌رگاکه، دیتمان ده‌رکه‌ی ماڵه‌وه‌یان "قایم" بوو. هه‌تا زه‌نگیان بۆ " ترانسام" و ئه‌و لاو ئه‌لایان لێدا و کلیلیان هێنا زیاتر له 20 خوله‌کێکی تری پێ چوو. به‌ڵێ زیاتر له یه‌ک سه‌عات به یه‌ک شۆڕنیگه‌وه" خه‌ریک بووم که ته‌نیا 15 خوله‌کێک بۆ من حیساب بوو. دوای ئه‌وه جارێکی دیکه زه‌نگیان بۆ لێدام و گوتیان ده‌توانی که‌مێکی تریش بمێنی‌یه‌وه؟ یه‌کسه‌ر وه‌ڵامم دایه‌وه و کوتم به‌داخه‌وه. له گه‌رانه‌وه دا ئه‌و قسه‌یه‌م وه‌بیر هاته‌وه که ده‌ڵێ له مه‌موو هه‌ورێک باران نابارێ.
|