 له رێگای "facebook " ه‌وه ئاگادار کرام که کورد کاناڵ له‌سه‌ر باسه‌که‌ی کاک "حسن شرفی" وته بێژ‌و و جێگری سکرتێری گشتی "حدکا" به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه. به‌داخه‌وه به‌هۆی کاره‌وه بۆم نه‌لوا سه‌یری به‌رنامه‌ی یه‌که‌م بکه‌م؛ به‌ڵام به‌رنامه‌ی دووهه‌مم بینی.( ره‌نگه دووهه‌م یا...بێ) له سه‌یرکردنی به‌رنامه‌ی دووهه‌م دا ئه‌و پرسیاره‌م لا دروست بوو که چۆنه کاک خالید بۆخۆی ئاماده نه‌بوو دیفاع له قسه‌کانی خۆی بکا؟ خۆ ئه‌وان وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له زۆر بواره‌وه خۆیان گۆڕیوه و ئاڵ و گۆڕیان به‌سه‌ر خۆیان دا هێناوه!؟ له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌ش دا ئه‌و قسه‌یه‌م که‌وته‌وه بیر که ده‌ڵێ: دیفاعم لێ مه‌که با مه‌حکوم نه‌بم!. چونکه کاک که‌ماڵ له‌و به‌شه‌دا که باس له بێ هێزی و به هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرا، وڵاتی سوئیس" وه‌ک بێ هێزترین وڵات و یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشووش وه‌ک یه‌کێک له وڵاته به هێزه‌کان به وێنه دێنێته‌وه. ره‌نگه باسی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ئێستا هیچ قازانجێکی نه‌بێ؛ به‌ڵام له‌سه‌ر وڵات وده‌وڵه‌تی " سوئیس" ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که راسته ئه‌و وڵاته وه‌ک کووره‌ی شمالی خاوه‌ن ئه‌و هێزه نیه که خه‌ڵکی دونیا وه‌حشه‌تی لێ بکا؛ که کاک که‌ماڵ له درێژه‌ی هه‌مان باس دا ئیشاره‌ی پێ ده‌کا، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر رۆژێک کاک که‌ماڵ شانسی هه‌ڵبژاردنی له نێوان دوو ده‌وڵه‌تی کوره‌ی شیمالی و سوئیسی پێ بدرێ کامیان هه‌لده‌بژێرێ؟ ره‌نگه مرۆڤ بتوانێ وا پێشبینی بکا که کاک که‌ماڵ به هۆی رابردوویان ده‌وڵه‌تی قانووون و خاوه‌ن ئێعتباری نێو نه‌ته‌وه‌یی واته ده‌وڵه‌تی یاسا" سوئیس" هه‌ڵده‌بژێرێ، که‌وابوو به جێ‌یه لێره دا ئه‌و پرسیاره بهێنینه گۆڕێ که ئایا به‌هێزی ده‌وڵه‌تێک و حکومه‌تێک له خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌ی و ئێعتباری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێ یا به پێچه‌وانه‌که‌ی؟!!.
کاک که‌ماڵ له درێژه‌ی ئه‌و باسه دا باسی ده‌وڵه‌تی "چین"یش ده‌کا! ! ئه‌گه‌ر نامه‌ی ناره‌زایه‌تی " google.se " سه‌باره‌ت به هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته له رێگای هاک کردن و هه‌وڵی خۆ خزاندنه نێو سیستمی کامپیۆتێری ئه‌و ماڵپه‌ره‌وه له به‌ر چاو بگرین؛ ئه‌و کات ده‌زانین که ئه‌و ده‌وڵه‌تی به هێزی چینه‌ی کاک که‌ماڵ چه‌نده له نێو خه‌ڵکی چین دا خۆشه‌ویست و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری‌یه؟ لێره دا ده‌رده‌که‌وێ که کاک که‌مال خه‌راپ له‌و قسه‌یه‌ی کاک "حسن شرفی" تێگه‌یشتووه که به هێزی ده‌وڵه‌تێک و رێکخراوێک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ قبووڵی دێمۆکراسی و پاراستنی مافی که‌مایه‌تی‌یه‌کان و خۆشه‌ویستی له نێو خه‌ڵکی خۆی دا و ئه‌گه‌ریش ده‌وله‌تێک هه‌ر چه‌نده به هێزبێ، به‌ڵام خاوه‌نی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له نێوخۆ دا نه‌بێ چاره‌نووسی له چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تێکی به هێزی وه‌ک رێژیمی "سه‌دام حوسێن" باشتر نابێ که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا دووچاری بوو. به بۆچوونی من باسه‌که‌ی به‌ڕێز شه‌ره‌فی بۆ کاک که‌ماڵ زۆر له‌سه‌رێ بوو، له کاتێکدا کاک حه‌سه‌ن به زمانێکی پاراوی کوردی قسه‌ی ده‌کرد..
|