|
|
| له بیره‌وه‌ری‌یه‌کانم:: ... :: |
به‌فرێکی زۆر باریبوو. له ته‌واوی ئه‌و هه‌رێمه دا ره‌شایی‌یه‌ک به‌دی نه‌ده‌کرا. ته‌نانه‌ت سه‌ر چڵووکی داره‌کانیش سپی هه‌ڵگه‌رابوو. نزیک 30 ده‌ره‌جه سارد بوو. له‌و سه‌رمایه‌دا له حه‌ساره پر له به‌فره‌که‌ی دا به خۆی و به "گۆچان"ه که‌ی ده‌ستی له هاتوو چۆ دابوو. له هه‌ڵس و که‌وتی را دیار بوو که پیری تا راده‌یه‌کی زۆر بێ هێزی کردوه. به‌ڵام روون بوو که دڵه گه‌وره‌که‌ی پر بوو له هه‌ست و سۆز و مێهره‌بانی. هه‌ودای نێوان ئه‌و کارتۆنه‌ی 'دان"ه‌که‌ی تێدابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی"پاساری" باڵنده‌کانی لێکۆببوونه‌وه زۆر نه‌بوو. ئه‌گه‌ر به گه‌ز و میتران پێوابات هه‌ر پێنج شه‌ش میترێک ده‌بوو. به‌ڵام بۆ ئه‌و به‌تایبه‌تی له‌و رۆژه‌دا ئه‌و هه‌ودا که‌مه وه‌ک رێگایه‌کی دوور و سه‌خه‌ت ده‌هاته به‌ر چاو. به‌ڵام ئه‌و کۆڵی نه‌ده‌دا و به هه‌نگاوه شله‌کانی چه‌ند جارێکی تر ئه‌و هه‌ودایه‌ی پێوایه‌وه و هه‌موو جارێک " لۆچێکی" دان" به ده‌سته له‌رز بووه‌کانی به رژه رژ ده‌برد بۆ باڵنده‌کان. زانیم که له کاره‌که‌م وه‌دره‌نگی ده‌که‌وم. بۆیه ته‌له‌یفونه‌که‌م ده‌ست دایه‌و زه‌نگم بۆ " ترانسام" شوێنی کار لێدا و پێم وتن که که‌مێک تاخیر ده‌بم. خۆ له سوئێد هه‌مووشت به ده‌قیقه وسه‌عاته؛ لێ به‌ر به‌ستێک له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا پێک نه‌هات. گه‌رمای ماشێنه‌که‌م زیاتر کرد. کوتم ئه‌گه‌ر هات با زوو گه‌رم بێته‌وه. کاتێک هه‌ستم کرد که له کاره‌که‌ی بۆته‌وه و بۆ لای من دێت؛ له ماشێنه‌که دابه‌زیم و ده‌رگاکه‌م بۆ کرده‌وه و دانیشت. وتی سوپاس بۆ ئه‌و ماوه‌یه له‌سه‌رم راوه‌ستای! منیش کوتم سوپاس بۆتۆ که له‌و رۆژه سارد و به‌فراوی‌یه‌دا بیرت له‌و باڵندانه کرده‌وه و " دانت" پێدان!. کوتی ئه‌وه ئه‌رکی خۆمه چونکه په‌له‌وه‌ری خۆمن. به بیستنی ئه‌و قسه‌یه که‌مێک سه‌ر سام بووم؛ چونکه پێشتر نه‌م دیتبوو که ده‌تواندرێ سه‌رنجی کۆمه‌ڵێکی زۆر له " چۆله‌که" ش بۆ شوێنێکی دیاری کراو رابکێشرێ که له‌به‌هار و هاوین و زستان دا زۆربه‌ی کاته‌کانیان به دڵخوازی خۆیان له سه‌ر دارێک تێپه‌ر بکه‌ن!. دوای ئه‌وه‌ی گوێم له ته‌واوی چیرۆکی ئه‌و کۆمه‌ڵه "چۆله‌که‌یه" گرت ؛ تێگه‌یشتم که هاوڕێ‌یه‌تی ده‌توانێ له نێو مرۆڤ و باڵنده و .... دا به هێزو به هه‌ست و سۆزبێ.
|
|
|
|
|