 دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی شه‌ممه، نوێنه‌رانی " فرانسه، آمريکا، بريتانيا، چين، روسيه، و آلمان، وڵاتانی پێنج کۆی یه‌ک " له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمی‌یه‌کی ئێران نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌نجامێک؛ ئه‌مرۆ ئێران وه‌ک ئه‌وه به هه‌لی زانیبێ ؛ هه‌ڵوێستی ره‌سمی خۆی راگه‌یاند و له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشووی خۆی پێی داگرته‌وه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران له کاتێکدایه که به‌شێک له وڵاتانی بریار به‌ده‌ست باس له گه‌مارۆیه‌کی "فه‌له‌چ" کردن ده‌که‌ن. بێگومان له‌و قۆناغه ناسکه دا که چاره‌نووسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێ دا تێپه‌ڕ ده‌بێ؛ هه‌ر گه‌مارۆیه‌ک ده‌توانێ کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌و رێژیمه هه‌بێ و ده‌توانێ ببێته بیانوویه‌کی تر به ده‌ست ئه‌و بزوتنه‌وه ئێعترازی‌یه‌ی که هه‌ر ئێستا له نێوخۆی وڵات دا به‌ڕیوه‌یه و پایه‌کانی ئه‌و رێژیمه‌یان وه له‌رزه خستووه. وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ، کۆماری ئیسلامی ئێران پشتی به هه‌ڵوێستی دوو ده‌وڵه‌تی چین و روسیه قایم کردوه و له‌و باوه‌ره‌دایه که ئه‌و دوو وڵاتی ناوبراو ته‌واوی دونیایه به ئێران ده‌گۆڕنه‌وه. له کاتێکدا ئه‌و دوو وڵاته به دوای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن و ئه‌گه‌ر رۆژێک بزانن که ئه‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌یان ده‌که‌وێته خه‌ته‌ره‌وه، بێگومان پشت له ئاخونده‌کان و روو له کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌نه‌وه. زانیاری زیاتر
|