له‌سه‌ر بوختان بۆ هه‌ڵبه‌ستن و ناوزڕاندنی نوێنه‌رێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، دادگایه‌كی وڵاتی سوید دوێنێ دوا  بڕیاری له‌هه‌مبه‌ر سزادانی سه‌رنووسه‌ری كوردستان پۆست ده‌ركرد. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێرمان كه له وڵاتی سوید پێی راگه‌یاندووین، كه‌مال جه‌مال موختار سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆست كه له وڵاتی سوید ناوی (ئالان جه‌مال مێردین‌ی)ـه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادگایه‌كی سویدی به 50 هه‌زار كرۆن غه‌رامه كرا. هه‌روه‌ها هه‌موو خه‌رجییه‌كانی دادگا و پارێزه‌ریشی پێ بژێردراوه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی داوا یاساییه‌كه‌ی دۆڕاندووه كه بڕه‌كه‌ی 158 هه‌زار و 761 كڕۆن بووه. ئه‌م سزادانه‌ی سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆست دوای ئه‌وه هات كه له 9/5/2005 كاتژمێر 6ی به‌یانی هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی له‌سه‌ر (شاهۆ حوسێنی) نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاوكردبۆوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌و هاوڵاتییه‌ی تووشی گرفت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كردبوو، جگه له‌مه‌ش بۆ تێدا شاردنه‌وه‌ی ناوزڕاندنی شاهۆ حوسێنی لینكێكی بۆ هه‌واڵه‌كه دروستكردبوو گوایه له 4rojhelat.com وه‌ریگرتووه كه ئه‌مه‌شیان راستی و بنه‌مای بۆ نه‌بووه و پوزشیشی نه‌هێناوه‌ته‌وه. بۆیه له‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه، بۆ دواجار دوێنێ 19/1/2010 دادگا به بڕیاری ژماره T10117810009 بڕیاری خۆی به 50 هه‌زار كڕۆن غه‌رامه كردنی كه‌مال جه‌مال موختاری سزا دا ، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌رجییه‌كانی تری دادگای كه‌وته ئه‌ستۆ. جێی ئاماژه‌یه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و دادگایه‌ی سوید دا هاتووه، ده‌بێت سه‌رنووسه‌ری كوردستان پۆست بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پۆزش هێنانه‌وه بۆ نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (شاهۆ حوسێنی) بڵاو بكاته‌وه. peyamner
|