|
|
| ساتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی" هایتی" |
هه‌وڵ و تێکۆشان له پێناو به هاواره‌وه چوون و نه‌جات دانی گیانی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی لێقه‌وماوی"هایتی" هێشتا درێژه‌ی هه‌یه؛ زۆر یه‌ک له وڵاتانی دونیا تیمی فریاکه‌وتنیان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته کردوه. به‌ڵام دره‌نگه! چه‌ندین میلیۆن که‌س له هه‌ل و مه‌رجێکی زۆر سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. خواردن، دا‌و و ده‌رمان، ئاو، شوێنێک بۆ لێ حه‌وانه‌وه له هیچ شوێنیکی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته " Port-au-prince " ده‌ست ناکه‌وێ. . قوربانی‌یه‌کان له ئه‌ژمار نه‌هاتوون؛ باس له 1000000 قوربانی و 3000000 بریندار و بێ خانوومان ده‌کرێ. پیته‌ختی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی وێران بووه و خه‌ڵکی ئه‌و شاره پۆل پۆل به‌ره‌و دێهات و ناوچه‌کانی تر بار ده‌که‌ن و هیوایه‌ک بۆ ژیان له پێته‌خت دا نه‌ماوه. که‌چی له‌م هه‌ل و مه‌رجه ناله‌باره‌دا به‌داخه‌وه له "هایتی" هێندێک دزو جه‌رده په‌یدا بوونه که هه‌وڵی دزی و جه‌رده‌یی و رێگری ده‌ده‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش واته له " ئینته‌رنێت" هێندێک که‌سی هه‌لپه‌ره‌ست هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناخۆشه‌دا له رێگای کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ خه‌ڵکی هایتی؛ خه‌ڵک هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن. هه‌وڵی هه‌ر دووکی ئه‌و دوو ده‌سته‌یه له فرسه‌ت ته‌له‌بان ده‌که‌وێته خانه‌یه‌ک که بێگومان هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت نه‌فره‌تی لێ ده‌کا و مه‌حکومی ده‌کا. بۆیه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا پارێزه‌ران له هه‌رشوێنێکی ئه‌و دونیایه که‌هه‌بن ده‌بێ له ئاست ئه‌و کرده‌وه‌یه دا به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که له رێگای " ئینته‌رنێت"ه‌وه هه‌وڵی به فریوبردنی خه‌ڵکی دونیا ده‌ده‌ن؛ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. پێ‌و شوێنی ئه‌و که‌سانه هه‌ڵبگرن و بۆ به‌رده‌م دادگاکان راکێشیان بکه‌ن و ئه‌رکی خۆیان به جێ بگه‌یه‌نن.
|
|
|
|
|