
به پێی وردبوونه‌وه‌یه‌کی "نه‌ڵۆس" خوشک و برایانی کورد له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان له جێژنی دووی ڕێبه‌ندانی ئه‌م ساڵ 64 ساڵی دامه‌زرانی یه‌که‌مین کۆماری کورد له ستۆکهۆڵم به‌شدار بوون. ئه‌و به‌شداری‌یه نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی کۆماری کوردستان له نێو کۆمه‌ڵانی هه‌راوی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له لایه‌ک و بوونی دووی رێبه‌ندان وه‌ک رۆژێک و جێژنێکی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌کی دیکه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر له‌باسی "نه‌ورۆز" وه‌ک رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی که‌من به‌ش به حاڵی خۆم هێشتا له داستان و مێژووه‌که‌ی تێناگه‌م و قسه‌ی له‌سه‌ره؛ خۆ بپارێزین، ده‌بینین" دووی رێبه‌ندان " وه‌ک ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌که‌مین کۆماری کوردستان به مێژوویه‌کی روون و ره‌نگ و روویه‌کی کوردانه‌وه وه‌ک رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی جێگای خۆی له نێو دڵ و ده‌رونی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان دا کردۆته‌وه و بووه‌ته رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی.
جێگای داخه که پارت و رێکخراوه سیاسی‌یه‌کانی کوردستان له مه‌ر رۆژه مێژوویی‌یه‌کانی کوردستان دا که‌م ته‌رخه‌می ده‌که‌ن و ئه‌و رۆژانه به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی راناگه‌یه‌نن که خۆیان له جه‌ره‌یانی ره‌وتی مێژوودا بوونه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و "مۆرکی" نه‌ته‌وه‌یی‌یان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه لێداراوه و بوونه‌ته موڵکی هه‌موان!.
پێویست به شاهید و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه ناکا: هه‌موو ساڵیاده‌کانی ئه‌و کۆماره خۆشه‌ویسته‌ی کوردان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان که ساڵانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه یادی ده‌کرێته‌وه و به‌ڕێوه ده‌چێ؛ به‌ڵگه‌ی زیندوون بۆ پێناسه به حیساب هێنانی دووی ڕێبه‌ندان وه‌ک رۆژی " نه‌ته‌وه‌یی کوردان"
جێژنی دووی ڕێبه‌ندانی ئه‌و ساڵ له ستۆکهۆڵم له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی "حدکا" به هاوکاری " کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسی‌یه‌کانی کورد‌و کوردستانی، سوئێد" به‌ڕێوه چوو. له‌و جێژنه پر شکۆیه دا که خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر به‌شداریان تێدا کرد ده‌تواندرێ بگوترێ که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جێژنه‌یه توانیان به جوانترین شێوه رێز له‌و رۆژه مێژووییه‌ی گه‌له‌که‌مان بگرن و یادی کۆماری کوردستان هه‌روا زیندوو رابگرن.
خاڵی ئه‌رینی جێژنی دووی رێبه‌ندان گه‌لێک زۆر بوون که من وه‌ک کوردێک و ئه‌ویندارێکی رێبازی دووی ڕێبه‌ندان شانازی پێوه ده‌که‌م و ماندوو نه‌بوونی له هه‌موو ئه‌و خۆشک و برایانه ده‌که‌م که له‌و رۆژه دا عه‌زیه‌تیان کێشاو ماندوو بوون. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش له ڕیگای ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی خواره‌وه ده‌مهه‌وێ یه‌کێک له لایه‌نه سه‌رنه‌که‌وتووه‌کانی ئه‌و جێژنه پر شکۆیه نیشانبده‌م که پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به به‌شدارانه‌وه هه‌بوو.
--------------------------------------------------------------------------
له جێژنی دووی ڕبه‌ندان له "ستۆکهۆڵم' له ریزی هه‌ره ئه‌خیر له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌یه‌ک له‌سه‌ر کورسی‌یه‌ک دانیشتبووم. له‌و کاته‌دا په‌یامی کۆمیته‌ی "حدکا" له سوئێد ده‌خوێندرایه‌وه. حه‌زم ده‌کرد به وردی گوێ بۆ ئه‌و په‌یامه شل بکه‌م. به‌ڵام له نێو ئاپۆڕای خه‌ڵک دا ده‌نگه ده‌نگێکی زۆر به‌رز ده‌بۆوه که وا به‌نه‌زه‌ر ده‌گه‌یشت به‌شداران هیچ حه‌زو ئه‌لاقه‌یه‌کیان بۆ باسی سیاسی نه‌بووبێ. به دوای ته‌واو بوونی ئه‌و په‌یامه که من هیچ که‌ڵکێکم لێوه‌ر نه‌گرت، له ترێبوونه‌وه داوا له به‌شداران کرا که بێ ده‌نگی بپارێزن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له کاتی پێشکه‌شکردنی وتاری " سوسیال دێمۆکراته‌کانی سوئێد" دا وه‌زعه‌که خراپتر بوو. پێشکه‌شکاری ئه‌و په‌یامه که سه‌فه‌ری بۆ کوردستان کردبوو و ماوه‌ی مانگێک بوو گه‌رابۆوه، زۆر شتی تازه‌ی له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی کوردستان له په‌یامه‌که‌یان دا گونجاندبوو که به‌داخه‌وه به‌هۆی ده‌نگه ده‌نگێکی زۆر نه‌تواندرا که‌ڵکی پێویستی لێوه‌رگیردرێ.
بۆیه به‌مه‌به‌ستی خاشبرکردنی ئه‌و لایه‌نه سه‌رنه‌که‌وتوویه له جێژنه‌کانی داهاتووی دووی رێبه‌ندان و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و برگه‌کانی ئه‌و یاده به سه‌رکه‌وتوویی‌یه‌وه به‌ڕێوه بچێ؛ باشتروایه که بیر له‌و لایه‌نه بکرێته‌وه و رێگا چاره‌ی پێویستی بۆ بدۆزرێته‌وه. له‌و پێوه‌ندی‌یه دا به بروای من ده‌کرێ کاتێکی دیاریکراو له ده‌سپێکی به‌رنامه‌که بۆ پێشکه‌ش کردنی ئه‌و په‌یام و بروسکانه دیاری بکرێ و له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌فیشی دووی رێبه‌ندان دا ئیشاره به‌و کاته تایبه‌تی‌یه بکرێ. به‌و جۆره ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له بیستنی په‌یامه‌کانه، ده‌توانن چه‌ند کات ژمێرێک زووتر و ئه‌وانه‌ش که حه‌زیان له بیستنی په‌یام و وتار...نیه، چه‌ند کاتژمێرک به دره‌نگه‌وه بێنه ئه‌و یاده.
چه‌ند وێنه‌یه‌ک له جێژنی دووی ڕێبه‌ندان