 جارێکیان له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێ راوه‌ستابووین و قسه‌مان ده‌کرد. یه‌کێک له‌وان نووسه‌ر بوو و له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی"کوردستان" دا کاری ده‌کرد و ئه‌وی دیکه‌شیان شێعر دۆستێک بوو. ئه‌و هاوڕێ‌یه‌ی له " کوردستان" دا کاری ده‌کرد کوتی "شێعر"ه‌که‌تم له کوردستان دا خوێنده‌وه که بۆ "سنه"ت نووسیبوو. دوو دێری یه‌که‌می شێعره‌که‌شی خوێنده‌وه که ئاوای ده‌ست پێده‌کرد:
هۆ خه‌ڵکینه! له‌بیرتانه!؟ به‌هاری سوورتان له‌بیره؟ ئه‌و به‌هاره‌ی له پێده‌شتی شاری سنه رووباری خوێن وه‌ڕێخرا؟ له‌بیرتانه! یه‌که‌م به‌هاری ئازادی له‌ناو خوێنا سوور هه‌ڵگه‌را" ..........
ئه‌و هاوڕێ‌یه‌ش که منی نه‌ده‌ناسی، رووی له هاوڕێ‌یه‌که‌ی تر کرد و پێی کوت کاک سوله‌یمان شاعیره؟ ئه‌ویش پێی گوت باشتره بۆخۆی وه‌ڵام بداته‌وه. منیش گوتم شاعیر نیم به‌ڵکوو خۆم به شێعر دۆستێک ده‌زانم و جاروباره‌ش شتێک ده‌نووسم که بۆخۆم پێم وایه شێعره. پاشان هاوڕێ‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌ران ئه‌و شێعره‌ی مامۆستا هێمنی خوێنده‌وه که ده‌ڵێ:
"ئه‌ی .ئه‌و که‌سه‌ی شاعیر نیه‌و شێعران ده‌ڵێ ؛ گوی بخوا باشتره، هێمن ده‌ڵێ. دوای ئه‌وه‌ی که‌مێک پێکه‌نین، ئه‌و هاوڕێ‌یه لێی پرسیم له‌سه‌ر شێعر نه‌زه‌رت چی‌یه؟ منیش یه‌کراست وتم شێعر له بێ‌کاری باشتره! هاوڕێ‌ی ده‌سته‌ی نوسه‌ران به‌و وه‌ڵامه‌ی من پێکه‌نی و هاوڕێ‌یه‌که‌ی تریش که چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆی نه‌ده‌کرد دیار بوو ناره‌حه‌ت بوو. بۆیه کوتی مه‌به‌ستان له‌و قسه‌یه چی‌یه؟ منیش زوو گوتم : مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که من له بێ‌کاری دا شێعرم بۆ دێ! ئه‌ویش که دیاربوو له‌باسی شێعر‌و .... که‌سێکی جیدی‌یه کوتی به‌ڵێ هه‌ستی شاعیری وایه هی‌وا هه‌یه له ده‌ست شووی و له خه‌و و .....دا شێعری بۆ دێ. له‌و قسانه دابووین کوتیان وه‌ختی نان خواردنه بابڕۆین. که چووینه ساڵۆنی غه‌زا خۆری چه‌ند که‌سێکی هاوشاری که له کۆمیته‌که‌ی خۆیانه‌وه هاتبوون له سه‌ف وه‌ستابوون و که ئه‌و‌یان دیت بانگیان کرد و ئه‌ویش به منی کوت ده‌بێ برۆم بۆ لایه ئه‌و هاوڕێ‌یانه زۆر له مێژه نه‌مدیتوون! ئه‌و باسه له کاتێکی دیکه‌دا درێژه پێده‌ده‌ین. منیش کوتم زۆر باشه. که ئه‌و به‌ره‌و هاوڕێکانی وه‌ڕێ که‌وت؛ به‌و هاوڕێ‌یه‌م کوت: چ شانسێک! کوتی شانسی چی؟ کوتم ئاشنای ئه‌و براده‌ره لێره په‌یدابوون! راسته هێندێک جار "شێعر" ده‌نووسم به‌ڵام به‌راستی زانیاری‌یه‌کی ئه‌وتۆم له بواری "قافیه" و به گشتی دونیای شێعره‌وه نیه. به‌ڵام ئه‌و شاعیره‌ی ( هی‌وا) که شێعری " به‌کام شانازیت ده‌نازی" نووسیوه و له ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان دا بڵاوی کردۆته‌وه، له من پتر زانیاری له سه‌ر دونیای شێعر و شاعیری دا نیه. ئه‌وه‌ش شێعری ئه‌و به‌ڕێزه که من هیچ خاسیتێکی شێعری تێدا نابینم. هیوادارم کاک هی‌وا به‌ر له‌وه‌ی "شێعره"کانی دیکه‌ی بلاو بکاته‌وه، پێشانی شێعر ناسێکیان بدا. به‌هیوای شێعری باشتری کاک هی‌وا به کام شانازیت ده‌نازی، هی‌وا ئه‌گه‌ر بڵێن به چی شازی به کام ئاواتی زه‌مانه
به کام شانازیت ده‌نازی دیاری ده‌که‌ی به نیشانه
هاوار ده‌که‌م ده‌ڵێم کوردم مێژوو، ئه‌وه‌ی باش بزانه
ئه‌وه‌ی پێی ژیام و بۆی مردم رێبه‌ندانه ، رێبه‌ندانه ڕێبه‌ندانه
نۆڕوێژ رێبه‌ندانی ساڵی 1388 ی هه‌تاوی ـــــــــــــــــــــــــــــ هی‌وا
ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
|