 ئه‌گه‌ر نامه پێنج خاڵی‌یه‌که‌ی "موسه‌وی' به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئاماده‌گی پاشه‌کشه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات دا به حیساب بێنین؛ ئه‌و کات ده‌توانین له‌وه دڵنیا بین که ڕێچکه‌ی ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ی"مه‌هدی که‌ر رووبی" هه‌ر ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و رێگایه که "موسه‌وی" پێشتر گرتوویه‌ته پێشێ. من پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووم که "که‌ر رووبی" که‌سی هه‌ره زه‌عیفی نێو ئه‌و بزوتنه‌وه ئێعترازی‌یه‌ی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران بوو که هه‌ر کات گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرا مل بۆ داوا و هه‌ره‌شه‌کانی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن"رێبه‌ری" شل بکاو پشت له‌و خه‌ڵکه بکا که به گیان و ماڵ له پشتی راوه‌ستابوون. به‌ڵام خه‌ڵکی ئێران زۆر له مێژه بریاری خۆیان داوه و "نا"یان به‌و رێژیمه کوتووه. بۆیه ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ی که‌رووبی ناتوانێ هیچ کاریگه‌ری‌یه‌کی ئه‌و تۆی له‌سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه ئێعترازی‌یه هه‌بێ که خه‌ڵک له پێناوی دا قوربانی زۆری داوه. ئه‌گه‌ر رابردووی که‌رووبی له ماوه‌ی سی ساڵ خزمه‌تی به‌و رێژیمه له‌به‌ر چاو بگرین ده‌توانین به‌و ئاکامه بگه‌ین که که‌رووبی هه‌مووشتێکی بوێ قه‌ت ناتوانێ له ئاخوندایه‌تی و ...واز بێنێ و ببێته که‌سێکی دێمۆکرات و ئاڵاهه‌ڵگری دێمۆکراسی و ئازادی له ئێران دا. بۆیه بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که‌رووبی نابێته هۆی کز‌و لاوازبوونی ئه‌و بزوتنه‌وه ئێعترازی‌یه‌ی خه‌ڵک که له مێژه ئه‌و رێژیمه‌یان له ته‌واوی‌یه‌تی خۆی دا ره‌ت کردۆته‌وه. بێگومان که‌رووبی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی له ئاخوندێکی جێماو له‌و بزتنه‌وه ئێعترازی‌یه ناتوانێ شتێکی دیکه‌بێ. کروبی: احمدی‌نژاد را رئیس دولت می‌دانم
|