 هه‌ر دووک ده‌ست و قاچه‌کانی تووند تووند ده‌به‌ستن.جه‌للاد لێی ده‌چێته پێشێ و یه‌ک دوو قونه ده‌مانچه‌ی له سه‌ری ده‌دا و پێی ده‌ڵێ : " ها خودموختاریت ده‌وێ؟"ئه‌ویش له وه‌ڵام دا ده‌ڵێ ' نا خودموختاریم ناوێت، به‌ڵکوو ده‌مهه‌وێ ئازاد بم، ئێوه له خۆرا منتان گرتووه" جه‌للاد که وشه‌ی ئازاد ده‌بیسێ پێی ده‌ڵێ: " ها ئازادیت ده‌وێ؟" ئه‌ویش ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر تۆ له جێگای من بای چیت ده‌ویست؟" به بیستنی ئه‌و قسه‌یه جه‌للاد که‌مێک راده‌مێنێ و پاشان ده‌چێ تابڵۆیه‌ک دێنێ که به خه‌تێکی گه‌وره لێی نووسرابوو" خودموختاری یا ئازادی" پێی کوتم ئێستا کام یه‌ک له‌و دووانه هه‌ڵده‌بژێری؟ پێم گوت ئه‌گه‌ر تۆ له جێگای من بای کامیانت هه‌ڵده‌بژارد؟ ئه‌مجار جه‌للاد بێ راوه‌ستان پێی کوتم ره‌نگه تۆ لێره ئازاد بی و به قه‌ول ئازادی وه‌ده‌ست بێنی، به‌ڵام به حه‌یاتت " خودموختاری" نابینی. ساڵ و رۆژ و مانگ به دوای یه‌ک دا رێچکه‌یان ده‌به‌ست وده‌رۆیشتن ، منیش له کونجی به‌ندیخانه‌دا ده‌ورانی لاوێتیم هاوڕێ له گه‌ڵ ئازار‌و شکه‌نجه و ناخۆشی‌یه‌کانی تری به‌ندیخانه دا به هه‌زار زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر ده‌برد. .... که ئازاد بووم، چه‌ند هاوڕێ هاتنه لام و ئه‌وان له جیاتی" خودموختاری" باسی " فیدرالیزم"یان بۆ ده‌کردم!. منیش پێم وتن له‌گه‌ڵتان هه‌ر هاوڕێ ده‌مێنمه‌وه، به‌ڵام پێتان وایه له پێناو ئامانجێکدا که ئه‌و هه‌مووه ئازار‌و شکه‌نجه و زیندانی‌یه‌م کێشابێ ئاوا به سووک و ئاسانی ده‌توانم وازی لێ دێنم؟ وتیان "دروشمی حیزب گۆراوه، تۆ ده‌توانی به یادی خودموختاری بژی و خۆشت بوێ؛ به‌ڵام بریاری سه‌رێ‌یه و ده‌بێ بۆ فیدرالیزم تێبکۆشی. که ئه‌و قسه‌یه‌م بیست راست قسه‌ی ئه‌و جه‌للاده‌م وه‌بیر هاته‌وه که پێی کوتم "به حه‌یاتم خودموختاری نابینم.
|