 ره‌نگه له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا که چاره‌نووسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێدا تێپه‌ر ده‌بێ ته‌نانه‌ت یه‌ک دانه ده‌نگی ئێعترازی به دژی رێژیم گرینگی خۆی هه‌بێ؛ ئه‌ویش به تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که شانسی مانۆر و خۆپێشاندان زیاتره. راسته هیواکان روو به ناوخۆی وڵاته‌وه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش نه‌خشی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن؛ به‌ڵام پشتیوانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له جێی خۆی دا گرینگه و ده‌توانێ هیچ نه‌بێ دڵگه‌رمی و پشتیوانه‌یه‌کی به هێز بۆ ناوخۆی وڵات بێت. به‌هۆی فشار‌و زه‌خت و زۆری‌یه‌کانی رێژیم خه‌ڵکێکی ز‌ۆر په‌ریوه‌ی هه‌نده‌ران بوونه و له ئاواره‌یی دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌و خه‌ڵکه زۆره به‌شیوه‌ی په‌راکه‌نده تا راده‌یه‌ک خۆرسکانه به دژی رێژیم هاتوونه‌ته مه‌یدان، به‌ڵام به‌شێوه‌ی پێویست که‌لکیان لێوه‌ر نه‌گیراوه. له‌م هه‌ل و مه‌رجه ناسکه دا پارت و رێکخراوه‌کانی ئێرانی و کوردستانی ده‌بێ هه‌ول بده‌ن که ئیستیفاده له‌و خه‌ڵکه زۆره بکه‌ن و به دژی رێژیم بیان هێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان. به پێی زانیاری‌یه‌کان کورده‌کانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد خۆی له 60، 70 هه‌زار که‌س ده‌دات و ژماره‌ی که‌سانی غه‌یری کورد ز‌ۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه. ته‌نیا بانگه‌وازێکی ساده کافی نیه بۆ هێنانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌ڵکوو پارت و رێکخراوه‌کان ده‌توانن له رێگای ته‌شکیلاتی‌یه‌وه خه‌ڵک بۆ خۆپێشاندان له دژی رێژیم هان و ئه‌رک دار بکه‌ن. 22ی رێبه‌ندانی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵه‌کانی تر ز‌ۆر جیاوازه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانی زیاتری پێویسته. ئه‌گه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته به باشی که‌ڵک وه‌رنه‌گیرێ؛ ره‌نگه رێژیم بتوانێ یقۆێته‌وه و جێ‌پێی خۆی جارێکی دیکه قایم بکاته‌وه.
|