 ئه‌مڕۆ 11/2/2010 (22/11/1388) کۆماری ئیسلامیی ئێران به دوای دوو مانگ هه‌وڵدان بۆ به‌رپا کردنی جه‌ژنێکی بێ گیروگرفت له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ، ناچار بوو له‌ژێر سه‌رنێزه‌ی چه‌کداره‌کانی و به‌سیجه کۆکراوه‌کاندا یادی 31 مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامیی بکاته‌وه. ئێرانییه‌کانی دانیشتوی سوید به کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه ، ئه‌مڕۆ له چه‌ندان کۆوونه‌وه و خۆپێشاندان و به‌ربه‌ره‌کانیی جیاوازدا له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید، ئه‌و وڵاته‌یان کرد به گۆڕه‌پانی به‌ربه‌ره‌کانیی به دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران. کاتژمێر 12:00 ، کۆمه‌ڵێک که نزیکه‌ی چوارسه‌د که‌س ده‌بوون ، چوونه پێش سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامیی و به دروشمی بمرێت کۆماری ئیسلامیی ، ویستیان ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌فاره‌تی ئێران‌دا بگرن که که‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری پۆلیسی ستۆکهۆڵم و که‌سێک ده‌ستی شکا و دوو که‌سیش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کران. کاتژمێر 16:00 ، کۆمه‌ڵیکی تر له "مین تۆریه‌ت" چوونه پێش په‌رله‌مانی سوید و به دروشمی جۆراوجۆر ، داخوازه‌کانی خۆیان به گوێی په‌رله‌مانتاران و کاربه‌ده‌ستانی سوید گه‌یاند. کاتژمێر 16:00 کۆمه‌ڵیکی تر له گۆڕه‌پانی "مێدبۆریار" کۆبوونه‌وه و دژی کۆماری ئیسلامیی دروشمیاندا. کاتژمێر 17:00 ، کۆمه‌ڵیکی زۆر که نزیکه‌ی 1500 که‌س ده‌بوون و زۆربه‌ی ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی کورد و ئێرانی له‌خۆی گرتبوو ، له گۆڕه‌پانی "سێرگلس" کۆبوونه‌وه به دروشمی جیاواز و وتاریی جیاواز له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی سویدیی و پێکهێنه‌رانی کۆبوونه‌وه‌که ، دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپه‌رین و داوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی‌یان کرد. گروپی پێنجه‌می خۆپێشاندانه‌کان به 80 ئوتۆمبێل به‌ڕیوه‌چوو. ئه‌و ئوتۆمبێلانه کاتژمێر 16:00 له پارکی "هاگا" کۆبوونه‌وه و له کاتێکدا ئوتۆمبێله‌کانیان به قوماشی سه‌بز ڕازاندبووه‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی سێرگلس به‌ڕێکه‌وتن و له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانی ئه‌و جێیه یه‌کیان گرته‌وه. کاتژمیر 19:00 ، سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامیی له سوید ده‌یویست به بانگهێشتکردنی ژماره‌یه‌ک میوان و هه‌روه‌ها سیخوڕه‌کانی له مزگه‌وتی عه‌لی له "یاکوب به‌ری" یادی 31 ساڵه‌ی شۆڕشی ئێران بکاته‌وه که توشی به‌ربه‌ره‌کانیی گروپێکی تر له ئێرانییه‌کان بوونه‌وه. ڕه‌سوڵ ئیسلامیی سه‌فیری ئێران له سوید له وتووێژێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵ دووی سوید ڕایگه‌یاند که ئێران‌دا ئازادیی هه‌یه و له ئێران‌دا هیچ ڕووداوێکی ناسروشتی ڕووی نه‌داوه و ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌دوێن له لایه‌ن ڕۆژئاوا و ئه‌مریکاوه هان ده‌درێن. له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابوردوودا ، ئه‌مه یه‌که‌م جاره که کۆماری ئیسلامیی له جیاتی جه‌ژن و شادیی له ڕۆژی شۆڕشی ئێران‌دا ، توشی به‌ربه‌ره‌کانیی و ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران له‌ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌بێته‌وه.
حامید گه‌هه‌ری
|