 کاتێک به‌ڕێز کاک که‌ماڵ که‌ریمی له جیاتی کاک خالید عه‌زیزی سکرتێری بزوتنه‌وه‌که‌یان قسه‌ی ده‌کرد، چه‌ند جارێک په‌خشی ئاسۆسات له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵ گیروگرفت به‌ره‌و روو ده‌بوو. به‌دوای ئه‌و دا هه‌راوهوریایه‌ک له ماڵپه‌ره‌کانی سه‌ربه کاک که‌ماڵ دا دا وه‌ڕێخرا که گۆیا "حدکا" داوای له به‌رپرسانی ئاسۆسات کردوه که پێش به بڵاو بوونه‌وه‌ی قسه‌کانی کاک که‌ماڵ که به‌قه‌ول وه‌ڵامی وته‌کانی کاک "حسن شرفی" ده‌دایه‌وه، بگرێ. له رابردوو دا گه‌لی کورد و حیزبه شۆڕشگێره‌کانی کوردستان له‌مه‌ر ئه‌و جۆره پێشهاتانه و.... سه‌ره‌تا کۆماری ئیسلامی ئێرانیان وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کی تاوانبار ده‌کردو سه‌رنجی خه‌ڵکیان بۆ لای دوژمن راده‌کێشا؛ به‌ڵام کاک که‌ماڵ و هاوڕێ‌یانی به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵیاندا سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای "حدکا" رابکێشن که گۆیا ئه‌وان پارازێت!! و گروگرفت ده‌خه‌نه سه‌ر په‌خشی به‌رنامه‌کانی ئاسۆسات. ئێستا که به کرده‌وه ده‌رکه‌وتووه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پارازێت ده‌خاته سه‌ر ئاسۆسات، هه‌ق وایه کاک که‌ماڵ و هاوڕێ‌کانی ئه‌و قسه‌یه وه‌ربگرنه‌وه که گوتبوویان کاک "حسن شرفی" داوای له کاک عومه‌ری ئێلخانی زاده کردوه که گیروگرفت بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی قسه‌کانی کاک که‌ماڵ له ئاسۆسات دا پێک بێنێ. له‌کاتێکدا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسۆسات وه‌ڵامی شیاویان به‌و جۆره قسانه دابۆوه؛ به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌زه‌ره‌ی خۆیان هه‌ر سوور و داکۆکیکاربوون. بۆ روون بوونه‌وه‌ی ئه‌و "چه‌واشیکاری‌یه" ی و بۆ ئه‌وه‌ی جێگای هیچ شک و گومانێک نه‌هێڵدرێته‌وه "نه‌ڵۆس" ئه‌و لینکه بڵاو ده‌کاته‌وه. : کۆماری ئیسلامی پارزیت بۆ په‌خشی به‌رنامه‌کانی ئاسۆسات داده‌نێت
|