 ته‌نیا ترین و بێ په‌ناترین ژنێک که تا ئێستا زیندانه‌کانی ئێران به خۆیانه‌وه نه‌بینی بوو؛ دوینێ له زیندانی ئه‌وین له سێداره‌درا. ئه‌و نه که‌سێکی هه‌بوو پێوه‌ندی به دادستانه‌وه بکا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری لێ بکا و نه ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانی "ئه‌وه‌ین"یشدا که‌سێکی هه‌بوو که چاوه‌روان بێ تا نه‌تیجه‌ی ئێعدامی پێ رابگه‌یه‌نن. که‌سێکیشی نه‌بوو تا لاشه‌ی بێ گیانی وه‌ربگرێته‌وه. له هه‌موو داهاتی نه‌وتی وڵات ته‌نیا چه‌ند گه‌زێک ته‌ناف نسیبی گه‌ردنی بوو وله جه‌معییه‌تێکی میلیۆنیشدا؛ ته‌نیا که‌سێک که موحیبه‌تی پێ‌کرد، جه‌للادێک بوو که دڵیهات کورسی ژێر قاچه‌کانی راکێشێ و دوایی به بێ په‌ناهی و ئاواره‌یی ئه‌و بێنێ.
|