کچه‌که‌م درۆیه ده‌کا. ئێمه پێکه‌وه بریارماندا که جه‌سته‌ی کوره‌که‌مان بسوتێنین ئه‌و له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ل که‌چه‌که‌ی دائاوا ده‌گێڕێته‌وه } به‌یانیان تا نانی نیوه‌ڕۆ ده‌رسی به منداڵه‌کان ده‌وت و... و هه‌رکاتێکیش من ده‌چووم بۆ ژێرزه‌مین بۆ لایان ئه‌و به دیتنی من خۆشحاڵ د‌بوو.
داگیرکه‌ری دڵ پڕ له قین دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین
ناتوانی وا که‌ی کورد نه‌بین
هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین
له‌سه‌ر شاشه‌ی تێ ڤێ که‌تدا قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکهLeif Pagrotsky یه‌کێک له ئه‌نداما په‌رله‌مانی سوئێد، رۆژی پێنج شه‌ممۆ به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و په‌رله‌مان ( شوێنی کار) وه‌ڕێ بکه‌وێ له رێگای ته‌له‌فزیۆن له‌ستۆکهۆڵمه‌وه له‌گه‌ڵ دایکی که ئه‌ویش له شاری یۆتۆگۆری ده‌ژی قسه‌ی کرد. گرینگی ئه‌وکاره له‌وه دایه که ئێستا دایکی ده‌توانێ له شوێنی ژیانی خۆی له‌سه‌ر شاشه‌ی تێڤێ که‌ی هه‌م کوره‌که‌ی ببینێ و هه‌میش قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات. زانیاری زیاتر
شێعری "تۆز"ی کاک خالید شه‌یدا و یاد کردنه‌وه‌یه‌ک ماوه‌یه‌ک بوو به‌رێز کاک خالید شه‌یدا دیار نه‌بوو! وابزانم له‌و ماوه‌یه‌دا هێندێک له شێعر دۆستان پشوویه‌کی باشیان دا! چونکه تێگه‌یشتن له وه‌زن و قافییه‌ی شێعر کارێکی هێنده هاسان نییه و ده‌کار کردنی مێشکی ده‌وێ. به‌ڵام ئه‌مرۆ له پر به‌رێزیان به شێعرێکی (تۆز) تازه‌وه هاته‌وه مه‌یدان.ره‌نگه هێشتا زووبێ بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی ئه‌وه بکرێ که به‌ڕێزیان چه‌نده ده‌مێنێته‌وه وچه‌ند هۆنراوه‌ی دیکه‌ی ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌یه! به‌ڵام ئه‌و ته‌پ وتۆزه‌ی که له‌و هۆنراوه‌یه‌ی " تۆز" دا وه‌ڕێی خستووه وێده‌چێ وازوو نه‌نیشێته‌وه. هه‌رچه‌ند من له شێعر‌و شتی وا سه‌رم ده‌رناچێ؛ به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به نۆره‌ی خۆم وه‌ک لایه‌نگرێکی شێعر به بۆنه‌ی له دایک بوونی شێعری "تۆز" ه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته ده‌که‌م، چونکه به بینینی ئه‌و شێعره تازه‌یه‌ی به‌رێزیان گۆرانی" تۆز ده‌کا" م بیر که‌وته‌وه که ده‌ڵێ: تۆز ده‌کا تۆز ده‌کا یارم ده‌رواو تۆز دهکائهگهر ده‌چێ بۆ حه‌مام بۆکانیمشتهریان ئاڵۆز دهکاجحێڵان ئاڵۆز ده‌کا
سیگار ته‌رکه‌ن!ئه‌مڕۆ 11ی نوامبری 2008 ساڵێکی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێده په‌ڕێ که دوایین سیگاری پاکه‌تێکی گه‌چڵای ماربرۆم کێشاو پاشان به ده‌ستی راستم تا هێزم هه‌بوو رێکم کوشی و ده‌باڵیه‌کم کرده‌وه‌و فڕێم دا و بریارم دا جارێکی دیکه هه‌ڵی نه‌گرمه‌وه. له‌و رۆژه به دواوه؛ واته هه‌ر له ده‌ستپێکی حه‌وتوویه‌کانی ئه‌وه‌ڵه‌وه هه‌ستم به دوو نیشانه‌ی موسبه‌ت کرد؛ یه‌ک خه‌وم باشتر بوو. دووهه‌م قالبێکی خۆش (جه‌سته) و مێشکێکی ئارامتر به‌نیسبه‌ت رابردوو. ئه‌م دوو خاڵه موسبه‌ته بوون به هانده‌رم بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر له‌سه‌ر بریاری نه‌کێشانی سیگار سوورتر بم.
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی سوئێد باسی پێکهینانی ئاڵ و گۆر له په‌رله‌مان دا دهکهنبه پێی به‌دواداچوونه‌کانی رۆژنامه‌ی مێترۆ، خه‌ڵکی سوئێد شاره‌زایی‌یه‌کی ئه‌و تۆیان له سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی سوئێد دا نییه. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش، به گوێره‌ی هه‌واڵێک که له رۆژنامه‌ی نێرکێس ئالیهاندا دا بڵاو بۆته‌وه حه‌وت پارته سه‌ره‌کی‌یه‌که‌ی سوئێد که له په‌رله‌مان دا نوێنه‌ریان هه‌یه رۆژی هه‌ینی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی دا باسیان له که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌رته‌کانی بوون به ئه‌ندامی" په‌رله‌مان" داکردووه و بڵاویان کردۆته‌وه که له‌مه‌و دوا کارئاسانی زیاتر ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانن خۆیان بۆ پۆسته‌کانی په‌رله‌مان و... هه‌ڵبژێرن. به گوێره‌ی هه‌مان سه‌ر چاوه قه‌راره رۆژی 24 ی ئه‌م مانگه پروتوکۆڵی ئه‌م ئاڵ و گۆره ته‌نزیم بکرێ و" شه‌رته‌کان" 5 تا 8% له سه‌د که‌م بکرێنه‌وه.
لێک‌دابڕان ودردۆنگی خه‌تایه‌که و هه‌موان ده‌یکه‌ن؛به‌ڵام بۆ به‌د به‌ختی ئێمههیچ که‌سێ وه‌ئه‌ستۆی ناگرێ.